درەنگانی شەوی رابردوو لە بەسرە شەڕە تەقە لەنێوان چەکدارانی عەسائبی ئەهلی حەق و سەرایا سەلام روویدا و بەپێی ئامارەکان، کوژراو و بریندار هەن، هاوکات چەند کەسێکیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.
ئاوێنە: رووداوی شەرە تەقەکە کاتێک روودەدات کە ژمارەیەک چەکداری سەرایا سەلام لە بەردەم نوسینگەی عەسایبدا دەڕۆن، ئەوانیش تەقە لە چەکدارانی سەرایا دەکەن و بەمجۆرە شەڕو ئاڵۆزی دروستدەبێت، بەهۆیەوە دوو چەکداری سەرایا سەلام دەکوژرێن و دوانی دیکەش بریندار دەبن.
دوای ئەم رووداوە هێزەکانی سواتی لە بەرگری و فریاکەوتنی بەسرە بەشداری شەرەکە دەکەن و کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوان عەسائیب و سەریا دەهێنن، دوای ئەم رووداوەش قەدەغەی هاتووچۆ لە بەشێکی زۆری گەرەکەکانی بەسرە رادەگەیەنرێت.