ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بەداواکای ھەڵوەشانەوەی په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر داواكارى سه‌دریه‌كان کۆدەبێتەوە، پێشتریش ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق ڕه‌تیكرده‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ده‌ستى ئه‌واندا بێت.
ئاوێنه: بڕیاربوو ڕۆژى 30ى 8ى 2022 دادگاى فیدراڵى سه‌باره‌ت داواكاریه‌ى موقته‌دا سه‌درو ڕه‌وتى سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ى دواخست به‌هۆى دۆخى ئه‌و ڕۆژه‌ى به‌غداو ناوچه‌ى سه‌وز.
دوێنێش دادگاكه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى 9ى 2022 دانیشتنى تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و دادگاكه كۆده‌بێته‌وه.
کۆبونەوەکەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بەداواکاری "موقتەدا سەدر" بۆ ھەڵوەشانەوەی په‌رله‌مانى عێراق، ھەروەھا چەندین سکاڵای تر سەبارەت بەشکستھێنانی په‌رله‌مان لەھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار‌و تێپەڕاندنی وادەی دەستوری بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێدەکرێت.
تائێستا دادگای فیدراڵی عێراق دوجار کۆبونەوەی سەبارەت بەبڕیاردان لەچارەنوسی په‌رله‌مان دواخستووە، جارى یه‌كه‌میان بڕیاربوو ئه‌و کۆبونەوەیە 17ى مانگى ڕابردوو به‌ڕێوه‌بچێت، دواتر دواخرا بۆ 30ى 8ى 2022و دوێنێش بڕیاردرا ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ھەڵوەشانەوەی په‌رله‌مانى عێراقى ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند، لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە.