کەشناسێکی عێراقی: ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی پایزە
  2022-09-01       500       


سادق عەتییە، کەشناسی عێراقی رایگەیاند،ئەمڕۆ وەرزی هاوین لەروی کەشوهەواوە لەعێراق کۆتایی دێت و پێدەنێینە وەرزی پایزەوە.

سادق عەتیە، کەشناسی دیاری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،" ئەمڕۆ 1 ی (ئەیلول/9) ی 2022، وەرزی هاوین لەروی کەشوهەواوە لەعێراق کۆتایی دێت و پێدەنێینە وەرزی پایزەوە، لەکاتێکدا لەڕوی فەلەکییەوە دو هەفتە و شەش رۆژمان ماوە وەرزی هاوین کۆتایی بێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە،"هەژماری کەشناسی پشتدەبەستێت بە گۆڕانی کەش و سەرەتای گۆڕانکاری کەشوهەوا لە نیوەگۆی باکور، بەڵام لەڕوی فەلەکییەوە پشت دەبەستێت بە سوڕانەوە بەدەوری خۆردا بەرەو نیوەگۆی باشور".

ئاشکراشیکردوە،"وەرزی پایز لەعێراقدا دەبێت بە دو بەشەوە، بەشی یەکەم لە 1 ی (ئەیلول/9) دەستپێدەکات تا 15 ی (تشرینی یەکەم/10) دەخایەنێت، لەم کاتەدا پلەی گەرما هەر بەرزە، بەڵام پلە بە پلە لە شەواندا کەش فێنک دەبێت، بەڵام بەشی دوەم کە لە 16 ی (تشرینی یەکەم/10) دەستپێدەکات تا 1ی (کانونی یەکەم/12) بەردەوام دەبێت، گۆڕانکاری و دابەزینی پلەکانی گەرما بەشێوەی رون دەستپێدەکات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×