بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی کچێک راگەیاند.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: "پاش ئەوەی هاووڵاتییەک بەناوی (ن.ج) لە رەگەزی مێ، لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر سکاڵای لەسەر کەسێکی نەناسراو تۆمارکرد کە بە وتەی خۆی، هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی ناوبراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دواتر لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە رەشیکردووەتەوە، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد: "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار (هـ.ئ) لە رەگەزی نێر دەستگیربکرێت و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا، لەبەردەم پۆلیس و دادگادا تانی بە تاوانەکەیدا نا".
باسیلەوەشکرد: "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەش، دەستگیرا بەسەر بڕێک پارەدا کە لە کچەکەی وەرگرتبوو، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 2ی خراپ بەکاتهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن تۆمەتبارەکە راگیراوە".