وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردودا نزیكەی 10 ملیار دۆلار بوە
  2022-09-01       370       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو ئاشكراكردو دەڵێت، داهاتی نەوت لە مانگی هەشتدا نزیكەی 10 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆی گشتی بڕی هەناردەی نەوت لە مانگی رابردودا 101 ملیۆن و 859 هەزارو 528 بەرمیل نەوت بوەو كۆی داهاتەكەشی 9 ملیارو 784 ملیۆن دۆلار بوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە تێكڕی هەنادەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردودا 3 ملیۆن 286 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 96.05 دۆلار فرۆشراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×