حسێن نوری، نوێنه‌ری ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان له عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له میانی بەشداریكردنی لە پرسه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌روداوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كوژران، رایگه‌یاند، "سیستانی زۆر دڵته‌نگ و به‌داخه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕویداوه، ڕازی نییه بەوەو ئیدانە‌ی ئه‌م كاره شه‌رمه‌زارییه ده‌كات".
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، حسێن نوری، نوێنه‌ری ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی باڵای ئایینی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان له میانی بەشداریكردنی له پرسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كوژران له مزگه‌وتی فاتیمه‌ی زه‌هرا له نه‌جه‌ف داوای لێخۆشبونی بۆ كوژراوه‌كان كرد كه دژی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندانیان كرد.
حسێن نوری لە پرسكەدا وتویەتی"سه‌ره‌خۆشی و هاوسۆزی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مەرجەعی باڵاتان پێدەگەیەنم كە زۆر نیگه‌ران و به‌داخه بۆئه‌وه‌ی كه رویداوه."
حسێن نوری ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "سیستانی ڕازی نییه بەوەو ئه‌م كاره شه‌رمه‌زارییه ئیدانە ده‌كات." وتوشیەتی"سیستانی خۆی پێی وتم بەشداری ئەم پرسەیە بكەم، بە نوێنەرایەتی خۆی و نوسینگەكەی."