نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2022-09-02       432       

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام ئەمڕۆ هەینی بەهاكەی لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە.

ئاوێنە: دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەروی 95 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتاییەکانی رۆژەکەدا بۆ نزیکەی 90 دۆلار دابەزی.

بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلارو 79 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 88 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×