ئەمڕۆ هەینی وەفدێکی نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق بەشداری ئەو پرسەیەیان کرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کوژراوانی حەشدی شەعبی لە خۆپیشاندانەکانی ناوچەی سەوز لە چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا ڕێکیانخستبوو.
ئاوێنه: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، "ئەو شاندە ئەمڕۆ هەینی بەشداری ئەو پرسەیەیان کردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا بۆ کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ناوچەی سەوز ڕێکیانخستبوو"
بە وتەی سەرچاوەکە، "وەفدەکە پێکهاتوون لە سێ نوێنەری باڵای نووسینگەی مەرجەعیەت".
جێگای ئاماژەیە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەش وەفدێک بەنوێنەرایەتی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق بەشداری ئەو پرسەیەیان کردبوو کە رەوتی سەدر بۆ کوژراوانی ناوچەی سەوز ڕێکیخستبوو.