موقتەدا سەدر: لەگەڵ گەندەڵکاران لەژێر خێمەیەکدا کۆنابینەوە
  2022-09-03       519       


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن بڵاوکردەوەو  داوایکرد، رێگری بکرێت لەحەشدی شەعبی‌و سەرایا سەلام ئەمنیەتی زیارەتکاران بپارێزن. جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ "لەگەڵ گەندەڵکاران لەژێر خێمەیەکدا کۆنابینەوە".

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر ئەمڕۆ شەممە پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هاتوە، "داوا لەحکومەتی خۆجێی کەربەلا دەکەم، ئاسایشی زیارەتکارانی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن بەهێزە ئەمنییەکان بپارێزێت و رێگری لەچەکدارانی حەشدی شەعبی و سەرایا سەلام بکرێت بەو کارە هەڵبستن، لەم کاتە هەستیارەدا رێگەنەدرێت وتاری سیاسی بەرزبکرێتەوە".

موقتەدا سەدر رایگەیاندوە، "ئەوە بەواتای ئەوە نیە لەگەڵ گەندەڵەکان لەژێر خێمەی ئیمام حوسێن کۆببینەوە، نەخێر هەزار جار نەخێر، بەڵام نامانەوێت ئازاری زیارەتکاران بدەین".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رێبەری رەوتی سەدر داواشیکردووە، هیچ دروشمێکی حەشدی شەعبی یان سەرایا سەلام بەرز نەکرێتەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×