ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له‌بواری نه‌وت‌و وزه له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، داوا له‌ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن نێوه‌ندگیری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بكات. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رنه‌كرێن، ئه‌وا توركیا ناچارده‌بێت نه‌وت له‌ئێران‌و روسیا هاورده بكات، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش، دوچاری كێشه‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ئیداره‌ی واشنتنیان راگه‌یاندووه، گرنگه له‌دۆخی ئێستادا ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی نه‌وت و وزه له‌هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیای (HKN) یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی كه‌رتی نه‌وت‌و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رنه‌كرێن، ئه‌وا توركیا ناچارده‌بێت نه‌وت له‌ئێران‌و روسیا هاورده بكات، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش، دوچاری كێشه‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.
داواكاریی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه دوای بڕیارەكه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دێت كه لەڕۆژی 2022/2/15 دەرچوو، تێیدا یاسای نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007 بەنادەستوری وه‌سفكردو هەڵیدەوەشێنێتەوە.
سه‌باره‌ت به‌و داوا یاساییه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌دادگای پاریس له‌دژی توركیا له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تا‌كو ئێستا ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرانه‌كردووه سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، ئه‌گه‌ر دادگای پاریس له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا بڕیاریدا.