مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاییه‌كانی عێراق ده‌دات‌و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ناوەندی ستراتفۆری ئەمریکی تایبه‌ت به‌لێکۆڵینەوەی ئەمنی‌و هەواڵگریی، عێراق لەڕوی سیاسییەوە لەلێواری داڕماندایە.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، مسته‌فا كازمی له‌هه‌وڵی نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌سیاسیه ناكۆكه‌كاندایه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگهێشتی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقی كردووه بۆ كۆبونه‌وه له‌رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو (5ی ئه‌یلول).
هه‌رچه‌نده تائێستا هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ بانگهێشته‌كه‌ی كازمی بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌كه رون نییه، به‌ڵام وه‌ك به‌لێدوانی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌سیسه‌كاندا دیاره، هێشتا ئاسۆی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن نزیك نییه، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش هه‌مان چاره‌نوس‌و ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 17ی ئابی هه‌بێت كه له‌باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ئاماده‌بونی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و سه‌ركرده‌و نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق‌و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چو، به‌بێ به‌شداری ره‌وتی سه‌در.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ناوەندی ستراتفۆری ئەمریکی تایبه‌ت به‌لێکۆڵینەوەی ئەمنی‌و هەواڵگریی، ئەو کەشە سیاسییەی ئێستای نێوان لایەنە شیعییەکان هاوکار نابێت لەوەی دەستاودەستی پرۆسەی سیاسی بەئاشتیانە بێتەکایەوە تاوەکو ئەو کەشە لەسەر حیسابی دانوستان بەردەوام بێت، زیاتر لێکترازانی سیاسیی و کۆمەڵایەتی دروستدەبێت‌و حکومەت بەوکارانەوە سەرقاڵ دەبێت‌و لەجێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازیی دوردەکەوێتەوە. عێراق لەڕوی سیاسییەوە لەلێواری داڕماندایە ئەمە ئەو ئاڕاستەیە کە موقتەدا سەدر پشتیوانی دەکات.
ئەو ناوەندە ئەمەریکییە باس لەوەدەکات کە ڕێبەری ڕەوتی سەدر یاری بەهەستی شوێنکەوتووانی دەکات جارێک بەکشانەوە لەپەرلەمان‌و ڕۆژێک بەکشانەوەی خۆی لەکاروباری سیاسیی. بڕوای وەهایە ئیدی ئەو سیاسەتە خەریکە بێ کاریگەر دەبێت.
هەروەها باس لەسیاسەتی ڕەوتی سەدر لەهەڵکوتانە سەر پەرلەمان و حکومەت دەکات‌و پێیوایە ئەوکارە بەزیان بۆ سەر ئەو ڕەوتە شکاوەتەوە. هەربۆیە دەبینین موقتەدا سەدر دەیەوێت لەڕوی سیاسیی پشو بدات‌و داینەمۆ ئایینیەکەی بەگەڕبخات.
ناوەندی ستراتفۆر پێیوایە ئێران ئەو دەوڵەتەیە کە زۆرترین کاریگەریی لەسەر بارودۆخە جیاجیاکان لەعێراق‌و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان لەیەکتری هەیە. لەماوەی یەک ساڵی ڕابردودا ئێران بەتوندی پشتگیری لەبریکارە سیاسییەکانی لەعێراق کردووە، تاوەکو دەست بەبەرژەوەندی‌و پێگەکانیان لەمەسەلەی پێکهێنانی حکومەت بگرن، لەگەڵ ئەوەش نەیویستووە بۆشایی دروستبێت‌و ئەو هەیمەنەیه‌ی بەساڵانێکی زۆر لەعێراق درووستیکردووە، ڕوبەڕوی مەترسی بێتەوە.
ناوەندە ئەمەریکییەکە پێشبینیدەکات دوای هەموو ئەو گرژیانە، ئیتر ئێران هانی چوارچێوەی هەماهەنگی بدات لەگەڵ سەدرییەکان بگەن بە ڕێککەوتن‌و لێکنزیکبونەوە، بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێشەوە.