ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش و دوو هاوكاری له كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه " له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوونی به‌رده‌وامه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی هه‌بوونی شانه‌یه‌كی تیرۆرستان له ناوچه‌ی چیمه‌نی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك و لێكۆڵینه‌وه لێی له ڕێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش و دوو هاوكاری بكوژرێن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی ئامانجی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كاری كردووه بۆ دابینكردنی زانیاری و فڕۆكه‌ی ئێف-16 ، پاشان له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه لێپرسراوێكی باڵای داعش به ناوی ئه‌بو دنیا و دوو هاوه‌ڵی كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هێزێك له ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه چونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌وپاشماوه‌ی كوژراوه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه