رەوتی سەدر داوایه‌كی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆماركرد كه تیایدا تانه له بڕیاری پەسەندكردنی داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتەكەی له په‌رله‌مان ده‌دات.
ئاوێنە: دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، "سکاڵای یاسایی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمارکراوە بۆ تانەدان لە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ره‌وتی سه‌در".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دادگا بڕیاریداوه رۆژی 28ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین دانیشتن له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه ئه‌نجامبدات.
12ی (حوزەیران/6)ی ئه‌مساڵ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدری، داوای لە حەسەن العذاری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق كرد كه "لە پێناو نیشتمان و گەل بۆ ڕزگارکردنیان لە چارەنوسی نادیار" نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له پشكی سه‌دریه‌كان و ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌در نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد، هه‌مان رۆژ محه‌مه‌د حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەكه‌یانی په‌سه‌ندكرد.