ئەو کەسەی بەعەمامەوە کچێکی ماچ کرد، لەبەردەم موقتهدا سەدر بەڵێندەدات بۆ ماوەی ساڵێک عەمامە لەسەر نەکات، لهبهرامبهردا سەدر بەڵێنی پاراستنی ئهو پیاوه ئایینییه دهدات.
ئاوێنه: بەپێی نوسراوێک کە نوسینگەی موقتەدا سەدر بڵاویکردووەتەوە، عەلی شەریفی لەبەردەم موقتەدا سەدر بەڵێنیداوە بۆ ماوەی ساڵێک عەمامەی حەوزەی نەجەف لەسەر نەکات.
عەلی شەریفی بەڵێنیشیداوە کە پابەندبێت بەچوارچێوە شەرعییەکان و بێڕێزی بەحەوزەی زانستیی و زانایان نەکات، هەروەها داوای لێبوردنیشی کردووە لەهەموو دەرکەوتن و هەڵوێستەکانی رابردوی.
لەبەرامبەردا موقتەدا سەدر لهڕاگهیهنراوێكدا نوسیویەتی، "پێویستە لەسەرم بیپارێزم دوای ئەوەی بەڵێنیدا بەلابردنی عەمامە و بێڕێزی نەکردن بەحەوزە". سەدر داواشی لەشوێنەکەوتووانی کردووە چیتر هەڕەشەی لێنەکەن و ئازاری نەدەن.
عەلی شەریفی، کە وەک "پیاوێکی ئایینی شیعە" خۆی ناساندبو لەماوەی رابردودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوهوە کە تەوقە لەگەڵ کچێک دەکات و دواتر یەکتر ماچ دەکەن.
دواتر عەلی شەریفی رایگەیاند، لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەر بەرەوتی سەدرن هەڕەشەی لێکراوەو برایەکی لەماڵەکەی خۆیدا لەبەغدا بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر.