نرخی یۆرۆ گه‌یشته‌ نزمترین ئاست له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا
  2022-09-05       944       


نرخی یۆرۆ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ دابه‌زی و گه‌یشته‌ نزمترین ئاست لە ماوەی 20 ساڵی رابردودا، ئەوەش به‌هۆی ئه‌و نادڵنیاییەی لە ئاسۆی ئابوری ئەوروپا دروستبوه‌،  دوای ئەوەی گازپرۆمی روسی رۆژی هەینی راگرتنی غازی لە رێگەی بۆریی نۆرد ستریم راگەیاند.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دوشەممە نرخی یۆرۆ بەڕێژەی 0.70% دابەزی و 100 دۆلاری ئه‌مریكی گەیشتە 0.9884 دۆلار، کە نزمترین ئاسته‌ لە مانگی (کانونی دوەم/1)ی 2002ەوە، پێشبینی ده‌كرێت زیاتریش داببه‌زێت له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی.

کۆمپانیای گازپرۆم رۆژی هەینی (2ی ئه‌یلول) رایگەیاند، دابینکردنی گاز لە ڕێگەی نۆرد ستریمەوە کە بڕیاربو ڕۆژی شەممە دوای کارێکی چاککردنەوە دەست پێبکاتەوە، "بەتەواوی" ڕادەگیرێت.

نرخی گازی سروشتی له‌ ئەوروپا لە (26ی ئابی 2022) نزیک بوەوە لە بەرزترین ئاستی مێژویی خۆی کە 345 یۆرۆیە بۆ هەر مێگاواتێك له‌ کاتژمێرێکدا، به‌ڵام هەفتەی رابردوش لە ماوەی هەفتەیەکدا بە رێژەی زیاتر لە یەک لەسەر سێی نرخه‌كه‌ی دابەزی.

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
سێ سەربازی توركیا لە مەتینا كوژران
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×