كازمی ئاڵوگۆڕ بە چەند هێزێكی سەربازی لەنێوان بەغداو كەركوك دەكات
  2022-09-05       718       

ئەمڕۆ دوشەممە، ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵاوە، بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانیداوە بە ئاڵوگۆڕكردنی چەند فەوجێكی سەربازی لەنێوان بەغداو كەركوك.

ئاوێنە: ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندوە"مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرمانی كردوە بە گواستنەوەی فەوجی سێی هێزە تایبەتەكان لە قەزای تاجی-یەوە بۆ پارێزگای كەركوك."

ئەوەشی خستۆتەڕو"كازمی فەرمانیشیداوە بە كشاندنەوەی فەوجی سێی لیوای 61 لە پارێزگای كەركوك بۆ ناوچەی سەوز لە بەغدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×