بڕیار رەشید: ناردنی بەنزینەكەی بەغدا بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دەبێت
  2022-09-07       660       

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ئەو بڕە بەنزینە نۆرماڵەی وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێنیداوە بۆ پارێزگای سلێمانی ڕەوانە بكات كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین دەبێت.

ئاوێنە: د. بڕیار ڕەشید لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، وەزیری نەوتی عیراق بڕیاریدا لەم مانگەدا ناردنی بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی دەستپێبكاتەوە، كە یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە هەمان نرخی پارێزگاكانی عیراق دەنێردرێت بۆ سلێمانی و بە نرخی 690 دینار لە بەنزینخانەكان دەفرۆشرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، بەنزینی موحەسەن و سوپەر بە گران دەكڕدرێن، بۆیە خاوەن بەنزینخانەكان ناچاردەبن بە گران بیفرۆشنەوە، بەڵام ناردنی ئەو بەنزینە كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین دەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×