دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی رەتكردەوە
  2022-09-07       658       

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی رەتكردەوەو دەڵێت، رێگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەستوردا دیاریكراون و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییە.

ئاوێنە: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتوە كە بەگوێرەی بڕگەكانی مادەی 64/یەكەم لە دەستوری عێراق، پەرلەمان بە زۆرینەی رەهای ئەندامانی و لەسەر داوای یەك لەسەرسێی ئەنداەكانی یاخود لەسەر داوای سەرۆك وەزیران بە رەزامەندی سەرۆك كۆمار، هەڵدەوەشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی ماددەی 93 لە دەستوری عێراق و ماددەی چوار لە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی هەمواركراو، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییە.

وتوشیەتی، بۆیە دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بە كۆی دەنگ و سەرجەم دەسەڵاتەكانیش دەبێت پابەندبن پێوەی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×