پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە خوار 90 دۆلار، كە ئەوەش نزمترین ئاستی بەهای نەوتە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە.
ئاوێنە: بەپێی بۆرسەی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلارو 85 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلارو 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەپێی ئاژانسە جیهانییەكانی هەواڵ، بەرزبونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلارو دابەزینی خواست لەسەر وزە لە چین، هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی نەوتن.