حەشدی‌ شەعبی‌: پیلانێکی‌ بەعس لە چوار پارێزگا پوچەڵکرایەوە
  2022-09-08       938       


دەستەی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ پوچەڵکردنەوەی‌ پلانێکی‌ حزبی‌ بەعسی‌ بۆ بەئامانج گرتنی‌ زیارەتکارانی‌ چلەی‌ ئیمام حوسێن لە چوار پارێزگا راگەیاند.  

بەپێی بەیاننامەیەکی‌ دەستەکە تیایدا هاتووه‌: بە هەوڵێکی بەرزی هەواڵگری و دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، پیلانێکی دوژمنکارانە بە سەرۆکایەتی حزبی بەعسی‌ قەدەغەکراو لە پارێزگاکانی (کەربەلای پیرۆز، بابل، موسەننا، دیوانیە) لە دژی ئاسایشی وڵات پووچەڵکرایەوە، کە ئاماج لێی بەئامانج گرتنی‌ زیارەتکارانی‌ چلەی‌ ئیمام حوسێن بوو.  

به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بە سەدان زیارەتکاری شیعه‌ لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق بۆ به‌شداریكردن له‌ چله‌ی ئیمام حوسه‌ین، روو له‌ كه‌ربه‌لاو شوێنه‌ ئاینییه‌كانی تری عیراق ده‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×