دەستەی دەروازە سنورییەکان: تەنها دوێنێ زیاتر لە 333 هەزار زیارەتکار هاتونەتە عێراق
  2022-09-09       530       

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، تەنها دوێنێ پێنجشەممە، زیاتر لە 333 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمەكانی چلەی ئیمام حسێن هاتونەتە عێراق.

ئاوێنە: عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق بە ئاژانسی رەسمی عێراقی وتوە، كۆی ئەو زیارەتكارانەی كە دوێنێ پێنجشممە لە رێگەی دەروازە سنورییەكان و هەردو فڕۆكەخانەی بەغداو نەجەفەوە هاتونەتە عێراق، گەیشتۆتە 333 هەزارو 364 زیارەتكار.

بەپێی قسەی عەلائەدین قەیسی ئەو زیارەتكارانە لە دەروازە سنورییەكانی زرباتیە، شەلامچە، شەیب، مونزیریەو سەفوان و هەردو فڕۆكەخانەی بەغداو نەجەفەوە هاتونەتە عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×