دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌وتى سه‌در داواى له كورد‌و سونه‌كرد كه‌له‌په‌رله‌مان بكشێنه‌وه‌و به‌م هه‌نگاوه په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێت" په‌رله‌مانى عێراق به كشانه‌وه‌ى كورد‌و سونه یان پارتى و سونه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
ئاوێنه: مه‌حمود الحیانى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامرى ده‌ڵێت، كشانه‌وه‌ى پارتى و سونه‌كان نابێته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان چونكه به‌كشانه‌وه‌یان شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێته‌وه به‌په‌رله‌مانتارى تر.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، باشترین هه‌نگاو له‌ئێستادا په‌رله‌مان بیگرێته‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات و رێكه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر هه‌مواركردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌ركرده‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێت، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له ئێستادا هیچ هه‌نگاوێك نانێت به‌ئاراسته‌ى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تا چله‌ى ئیمام حسه‌ین ته‌واو ده‌بێت.
ڕ‌وتى سه‌در كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كانیش ده‌ڵێن به‌م هه‌نگاوه رازین به‌ڵام ده‌بێت له‌په‌رله‌مانه‌وه حكومه‌تێكى نوێ پێك بهێندرێت و ئه‌و حكومه‌ته سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بكات نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى.