عێراق ئینتەرنێتی خۆڕایی دابیندەكات
  2022-09-09       648       

حكومەتی عێراق، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە خۆڕایی بۆ زیارەتكاران دابیندەكات.

ئاوێنه‌: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، “خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەبێ بەرامبەر بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن دابیندەكرێت”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاشكرایكرد، كۆمپانیای گشتیی پەیوەندی و زانیاری لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دەستیكردووە بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە خۆڕایی و بەبێ هیچ بەرامبەرێك بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن كە ڕوو لە هەردوو شاری كەربەلا و نەجەف دەكەن.

بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەدا، ملیۆنان كەس لە شارەكانی عێراق و وڵاتانەوە ڕوویان لە كەربەلا و نەجەف كردووە و بەشێكیان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دێنە عێراق.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×