زاواکەی تڕامپ داوایەکی سەیری عەبادی ئاشکرا دەکات
  2022-09-09       1531       

جارید کوشنەر راوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، لەمیانی سەردانێکیدا بۆ عێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەتەوە و عەبادی داوایلێکردووە کە کۆبوونەوەی دووقۆڵی بکەن و داوایەکی سەیری لێکردووە.

جارید کوشنەر لە کتێبە نوێیەکەیدا بەناونیشانی "شکاندنی مێژوو، بیروەرییەکی کۆشکی سپی" دەڵێت "حەیدەر عەبادی کە ئەوکات سەرۆک وەزیرای عێراق بوو پێیی وتم ئامادەیە بڕێک پارە لەبەرامبەر پاراستنیان لە لایەن ئەمریکاوە پێبدات، بەڵام لەسەرەتادا دەیویست هەرزانترین رێککەوتن بکەین".
 
جارید کوشنەر باسی لەوەشکردووە "دەمانتوانی لەبەرامبەر پشتیوانیی سەربازیی بۆ عێراق ئێمە %20ی داهاتی نەوتی عێراق وەربگرین'، بەڵام وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا نەیانهێشت ئەمە سەربگرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×