ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی هێرشێکی توند ده‌كاته‌ سه‌ر سەدر
  2022-09-09       1297       

جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی هێرشێکی توندی کردەسەر موقتەدا سەدر و ڕایگەیاند، لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و تویتەوە پەیامەکانی ناگات و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنە.   

ئاوێنه‌: جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئەمڕۆ (هەینی 9-9-2022) لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و کشانەوەی پارتی، ڕایگەیاند، "ئەو بابەتانە زۆر گرنگن، ناکرێت بە تویت و لەسەر سۆشیاڵ میدیا گفتوگۆ بکەین، پەیام بەڕێگەی سۆشیاڵ میدیا ناگات، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رێگای دەستوری و ڕێگای سیاسی هەیە، رێگا سیاسییەکەش دەبێت بە ڕێککەوتن بێت."   

زیاتر بخوێنەرەوە؛ پارتی لەبارەی مانەوەی کازمی و بەرهەم ساڵح وەڵامی بانگەوازەکەی سەدر دەداتەوە  

وتیشی، "کاتی خۆشی ئێمە بە کشانەوەی سەدر لە پەرلەمان سەرمان سوڕما، بۆیە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە کشانەوەی پارتی و لایەنەکانی دیکە ناکرێت و ئەوە ڕێگایەکی دروست نییە، دەبێت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی لایەنەکان ئەو کارە بکرێت."   


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×