ڤیان سەبری: تا ئێستا واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پەرلەمانی عێراق دیارینەکراوە
  2022-09-10       358       


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، تا ئێستا دیار نییە پەرلەمانی عێراق کەی کۆدەبێتەوەو وادەکەی دیاری نەکراوە.

ئاوێنه‌: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق به‌ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ی‌ وتووه‌، ''تا ئێستا وادەی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دیار نییە کە کەی کۆبونەوەی خۆی دەکات‌و ڕێککەوتنیش لەو بارەیەوە نەکراوە''.

وتیشی، ''پێویستە هەر بڕیارێک لەعێراق بدرێت بەڕێککەوتنی هەموو لایەنەکان بێت‌و ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، ئینجا جێبەجێ بکرێت''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×