سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كات‌و ده‌ڵێت، هه‌ندێك له‌مادده ده‌ستورییه‌كان پێویستیان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌یه كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتن به‌دۆخی سیاسی ئێستای عێراق.
ئاوێنه: فایه‌ف زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگای فیدراڵی له‌مادده‌ی 93ی ده‌ستوری عێراقدا دیاریكراوه، ئاماژه به‌پێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكات.
فایه‌ق زێدان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك له‌مادده ده‌ستورییه‌كان پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌یه كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتن به‌دۆخی سیاسی ئێستای عێراق كه گه‌یشتووه به‌خاڵی چه‌قبه‌ستن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئه‌وه‌شی وتووه، دادگا ئاگاداری ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستوورییانه‌یه كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان رویداوه، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستور هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانتارانه، دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی له‌و جۆره له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامان یاخود له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ره‌زا‌مه‌ندی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش بكرێت.