مالیكی: چیتر پێویست ناكات قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكرێت
  2022-09-11       587       

نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی رەتكردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەواتای ئەوەیە كە ناكرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، تا دوای دەستكردنەوە بە دانیشتنەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ بەتەواوی دەسەڵاتەكانییەوە.

ئاوێنە: نوری مالیكی، ئەمشەو یەكشەممە، لە تویتێكدا ئەوەشی وتوە، هەروەك هێزە سیاسییەكان هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتیوانی لە بڕیارەكەی دادگا راگەیاندوەو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پێشنیاركراویان رەتكردۆتەوە.

وتوشیەتی"ئەمەش بەواتای ئەوەی چیتر پێویست ناكات لەسەر ئەو بابەتە قسە بكرێت كە لەڕوی دەستوری و دادوەری و سیاسییەوە یەكلایی كراوەتەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "پێویستە واز لە قسەكردن لەو بابەتە بهێنرێت و قسەكردن و هەوڵ و پێشنیارەكان چڕبكرێنەوە لەسەر چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان و چۆنیەتی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی ئیئتیلافی بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەت و بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×