نەینەوا.. لەڕوبەڕوبونەوەی داعش‌و حەشدی شەعبی 9 کوژراو لەهەردولا کەوتەوە
  2022-09-18       549       


به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و شه‌ڕو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان چه‌كدارانی‌ داعش‌و حەشدی شەعبی ڕویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا 9 كوژراو له‌هه‌ردولا كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، "لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەی چەکداریی له‌نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەواو لیوای 44ی‌ حەشدی شەعبی لەگەڵ چەکدارانی داعش لەسنوری دورگەی حەزەر لەباشوری سەنتەری پارێزگاری نەینەوا، 2 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران‌و 8 چەکداری دیکەش بریندار بون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ بەمیدیاکانی ڕاگەیاندووە، لەڕوبەڕوبونەوەکەدا 7 چەکداری داعشیش کوژران کە سیانیان خۆکوژ بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×