یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ پێدانی‌ قه‌رزی‌ كشتوكاڵیی واژۆكرا
  2022-09-19       563       

وەزاره‌تی کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان یاداشتێكی لێکتێگەیشتنی‌ لەگەڵ بانکی (قرتاس) واژۆکرد به‌مه‌به‌ستی‌ پێدانی قەرز بەجوتیاران‌و دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ‌و ڤێتنەری.

ئاوێنه‌: بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌، وەزیری کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ بانکی (قرتاس) یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکردووە، بۆ پێدانی قەرز بەجوتیاران و دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ و ڤێتنەری، کە پڕۆژەی بچوک و مامناوەندیان ھەیە، بڕی قەرزەکەش لەنێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی دانەوەی قەرزەکە تاوەکو پێنج ساڵەو دوای شەش مانگ لەدەستبەکاربونی پڕۆژەکە دەست بەدانەوەی دەکرێت و هیچ سودێکی ناچێتەسەر.

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، "لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بیرۆکەکان وەردەرگرن، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ دەکرێت ئاراستەی بانکی قیرتاس دەکرێت، پاشان رێکارەکانی بۆ دەگیرێتەبەر تاوەکو خاوەنی بیرۆکەکە سودمەندبێت".

زۆرترین بینراو
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا ببێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×