سەرایا سەلام: ئامادەین بۆ یەكلاكردنەوەی هەر حاڵەتێكی لەناكاو
  2022-09-20       587       

ئەمینداری گشتی هێزەكانی سەرایا سەلام رایگەیاند، هێزەكانیان بە فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەجوڵێنەوەو ئامادەشن بۆ یەكلاكردنەوەی هەر حاڵەتێكی لەناوكاو.

ئاوێنە: ئەبو مستەفا حەمیداوی، ئەمینداری گشتی هێزەكانی سەرایا سەلام، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سەرایا سەلام، دامەزراوەیەكی سەربازییە كە پڕچەكە بە بەرزترین ئاستیی سەربازی و بیروباوەڕ."

وتیشی"سەرایا سەلام بە فەرمانی موقتەدا سەدری فەرماندە دەجوڵێتەوەو گوێڕایەڵییەكی بێ وێنەی بۆی هەیە."

جەختیشی كردۆتەوە"موجاهیدە زۆرەكانی لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرگریكردن لە نیشتمان و بیروباوەڕو یەكلاییكردنەوەی هەر حاڵەتێكی لەناوكاو بەوپەڕی خێراییەوە."

ئەو قسانەی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سەرایا سەلام دوای ئەوە دێن كە هەر ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەناو بینای پەرلەمان لەگەڵ ژمارەیەك لە پەرلەمانتار كۆبوەوە بۆ رونكردنەوەی بەرنامە حكومییەكەی و چۆنیەتی ئیدارەكانی قۆناغی داهاتوی وڵات لە ئەگەری بونی بە سەرۆك وەزیران

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×