سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبونه‌وه‌
  2022-09-21       417       


نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ نیویۆرك كۆبونه‌وه‌ و باسیان له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی هاوكاری له‌ پێناو باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سێكته‌ره‌جیاوازه‌كان دوپاتكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، مسته‌فا، كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنیدا بۆ نیویۆرك-ی ئه‌مریكا و به‌شداریكردنی له‌ كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوه‌وه‌ و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد، باسیان له‌ به‌رودۆخه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌ كردوه‌ و به‌ره‌و پێشبردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان دواپاتكردوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر پێگه‌ی عێراق له‌ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و رێگا چاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌ له‌ رێگای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان و سیاسه‌تی گفتوگۆكردن باس كراوه‌، له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی ناوه‌چه‌كه‌ و وڵاتانی دراوسێ.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشدا هاتوه‌، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان و به‌ره‌و پێشبردنی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی ئابوری ئاسایش و رۆشنبیری و وزه‌ كردوه‌ته‌وه‌ و هاوكارییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی خراپی سروشت و تێكچونی كه‌شوهه‌وای جیهان به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیانبوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری ئێران پشتگیری خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی و خزمه‌تكاری هاوڵاتیانی عێراقی بۆ موسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه‌، گشت هاوكارییه‌كیشی له‌ پێناو تێپه‌ڕینی ئه‌م بارودۆخه‌ سیاسییه‌ی عێراق بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕیوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×