سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشوی زیندانیكراوی هه‌ده‌په، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، خۆی و سه‌لجوق مزراكلی، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د له زیندان، بۆ پشتیوانی لە خەباتی ژنان و ئازادیخوازان لە ئێران قژی خۆمان تاشی.
ئاوێ: سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەمڕۆ لە نامەیەكدا وتویەتی"به هۆی ئه‌وه‌ی كەمێك قژی به‌ده‌ره‌وه بوه ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی له ئێران له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاره‌وه كوژرا. ئێمه له ناخی دڵه‌وه هه‌ست به‌و ئازاره ده‌كه‌ین."
هەروەها وتوشیەتی"بەرەنگاربونەوەی ستەم و چەوساندنەوە تەنها بەرپرسیارێتی ژنان نییە. بۆ پشتیوانیی لەو خەباتەی كە ژنان لەپێناو یەكسازی و ئازادی‌دا رێبەرایەتی دەكەن و بۆ جەخت كردنەوە لەوەی كە ئێمە پشتیوانی لەو كەسانە دەكەین كە لەپێناو ئازادی لە ئێران خەبات دەكەن، من و هاوڕێم سەلجوق مزراكلی، ئەمڕۆ قژی خۆمان تاشی."
دەمیرتاش وتوشیەتی، هەمو پلانەكانی ستەم و چەوساندنەوە لەكۆتاییداو لە روبەڕوبونەوەی خەباتی گەلدا شكست دەهێنن، سڵاو بۆ ئەوانەی بەرەنگاردەبنەوە.