ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان له هاوپه‌یمانى فه‌تح هۆشدارى ده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندان له ساڵیادى خۆپیشاندانى تشرینى ساڵى 2019ى عێراق.
ئاوێنه: محه‌مه‌د البلداوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا په‌رله‌مانتارانى تشرینیه‌كان داواى گۆرانكارى له‌ده‌ستورده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌داواكردن بۆ ناره‌زایی و خۆپیشاندان ئه‌م ئیراده‌یان فه‌رزبكه‌ن.
ناوبراو ده‌ڵێت، كارێكى له‌وشێوه‌یه به خۆپیشاندان ناكرێت و پێویسته پێكهاته‌ى كورد‌و سونه ره‌زامه‌ندبن و هۆشدارى ده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرین له ساڵیادى خۆپیشاندانه‌كانى تشرینى ساڵى 2019ى عێراق.
له‌عێراق به‌رهه‌مى سه‌دان كوژراو هه‌زاران بریندارى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌بوو به‌ڵام دواى 11 مانگ له‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌توانرا حكومه‌ت پێك بهێندرێت.