كازمی: هەر حكومەتێك بەبێ رەوتی سەدر پێكبهێنرێت روبەڕوی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە
  2022-09-25       463       

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی كە هەر حكومەتێك لە عێراق بەبێ رەوتی سەدر پێكبهێنرێت روبەڕوی "ئاستەنگی گەورە" دەبێتەوە.

ئاوێنە: مستەفا کازمی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی "ئەلمۆنیتەر"  رایگەیاند، "عێراق پێویستی بە دورکەوتنەوە هەیە لە رابردویەکی پڕ لە توندوتیژی بەرەو ئایندەیەک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ بێت."

وتیشى "ئێستا هه‌موان تێگه‌یشتون كه‌ هه‌ر حكومه‌تێك رەوتی سه‌در له‌خۆ نه‌گرێت، ڕوبه‌ڕوی ئاستەنگی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه."

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە توێژی سیاسی لە عێراق روبەڕوی قەیرانی متمانە بونەتەوە لەگەڵ خەڵک و دورخستنەوەی سەدر بۆ نمونە رەنگە ببێتە مایەی دوبارەبونەوەی سیناریۆی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ یان خراپتر.

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەولەویەتەکانم بریتین لە دیالۆگ و دیالۆگ و دیالۆگ."

 

مستەفا كازمی لەبارەی رۆڵی ئێران لە عێراق، وتویەتی، ئێران لە عێراق دۆستی هەن و دەتوانێت كاریگەرییان لەسەر دروست بكات و هانیان بدات بەرەو دیالۆگ لەبری بەكارهێنانی ئەو چەكانەی كە ئێستا پێیانە.

هەروەها وتوشیەتی، لە ئێستادا پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ ئێراندا هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×