"هاوپەیمانییەك بە بەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی و یەكێتی و سیادە رادەگەیەنرێت"
  2022-09-25       608       
محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی

محەمەد مەهدی بەیانی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوپەیمانییه‌کی نوێ بە بەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی، پارتی و یەکێتی و سیادە لە عێراق رادەگەیەنرێت.

ئاوێنە: محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسی میحوەری باکوری رێکخراوی بەدر، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی وتی، لە چەند کاتژمێری داهاتودا هاوپەیمانییەکی نوێ بە ناوی (ئیدارەی دەوڵەت) بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بە بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەر دو هێزە کوردییەکە(پارتی و یەکێتی) و هاوپەیمانی سیادە رادەگەیەندرێت."

بەیاتی دوپاتیشی کردەوە، واژۆی 183 پەرلەمانتار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆکراوەتەوە.

هاوكات مەشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، ئیئتیلافی "ئیدارەی دەوڵەت" رادەگەیەنرێت كە هاوپەیمانی سیادە، پارتی و یەكێتی و بابلیۆن و هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەخۆدەگرێت.

هەروەها وتوشیەتی، هاوپەیمانییەكە، لەسەر بنەمای رێككەوتنێكی سیاسییە بۆ پارەندبون بە چەند یاسایەك لەوانە یاسای نەوت و دەركردنی هێزە نالۆكاڵییەكان لە شارە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش و چارەسەركردنی دۆسیەی بێسەروشوێنان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەماوەی ساڵ و نیوێكدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×