سێ كەس دەستگیركران دەیانویست بە پاسپۆرتی ساختە بچن بۆ ئەڵمانیا
  2022-09-26       986       

بە پاسپۆرتی ئەڵمانیی ساختەوە، سێ كەس هەوڵیانداوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە گەشتبكەن، بەڵام كارەكەیان ئاشكراكرا و دەستگیركران.

ئاوێنە:  ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەشی نشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، گومانی لە پاسپۆرت و بەڵگەنامەكانی سێ كەس كردووە كە دەیانویست بە هێڵی ئاسمانیی قەتەڕی گەشت بۆ ئەڵمانیا بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای وردبینیكردن لە پاسپۆرتەكان و ناردنیان بۆ تاقیگەی پشكنینی بەڵگەنامەكان و شیكردنەوەی داتاكان، دەركەوت پاسپۆرتەكان ساختە و نایاسایین.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سێ كەسە دەستگیركراون و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەدرێن بە دادگا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×