عومەر سامەرائی" ئەندامی رەوتی حیکمە بڵاویکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی ئامادەیە "محەمەد شیاع سودانی" لاببات وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و بەردەوام نەرمی دەنوێنێت.
ئاوێنە: وتیشی، وڵات بەھۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پەکی کەوتووە و تەنھا گفتوگۆ چارەسەرە بۆ قەیرانی ئێستا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چوارچێوە کێشەی نییە لەسەر داواکاری ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق، بەڵام ھێشتا میکانیزمی ھەڵوەشانەوەکە ناکۆکی لەسەرە.