چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە لایەنە کوردییەكان دەکات کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە
  2022-09-26       481       

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، رایگەیاند، ئامادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەن بەڵام لە دوای پێکهێنانی حکومەت و پەسەندکردنی بودجەو هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و داواش لە لایەنە كوردییەكان دەكات کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ دوشەممە، لەدوای كۆبونەوەی ئاسایی خۆی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێشوازی لە بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

هەروەها راشیگەیاندوە، ئامادەین بۆ چون بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڵام دوای پێكهێنانی حکومەتێک بەتەواوی دەسەڵاتەکانییەوە، پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و ڕێکخستنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

چوارچێوەی هەماهەنگی داواشی لە لایەنە كوردییەكان كردوە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە پێشوازی لە بەشداری هێزە نیشتمانییەکان بەتایبەت رەوتی سەدر دەکەین لە گفتوگۆکان و پێکهێنانی حکومەتدا.

جەختیشی كردۆتەوە كە هەمو دەستێوەردانێکی دەرەکی رەتدەکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×