سێ هاوەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە
  2022-09-28       582       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ هاوەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوەو لە ئاكامدا چوار كەس برینداربون كە یەكێكیان ئەفسەرە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە سێ هاوەن هێرشكراوەتەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هاوەنی یەكەم لەبەردەم بینای پەرلەمانی عێراق، دوەم لە نزیك خانەی میوانداری و سێیەمیش لە نزیك بازگەی "قودس" كەوتۆتە خوارەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئاكامی هێرشەكە چوار كەس برینداربون كە یەكێكیان ئەفسەرەو هەروەها زیانیش بە چەند ئۆتۆمبێلێك و بینایەك كەوتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×