پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دانیشتنی خۆیدا، موحسین مەندەلاوی، كە پەرلەمانتارێكی كوردی سەربەخۆیە، بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژاردو دەستلەكاركێشانەوەكەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانیشی رەتكردەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، موحسین مەندەلاوی بە دەنگی 203 پەرلەمانتار وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردراوە.
هەروەها پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی ڕەتکردەوە و تەنها 13 پەرلەمانتار دەنگیان لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی داوە.
موحسین مەندەلاوی، لەدایكبوی ساڵی 1968ی پارێزگای دیالەو ئێستا نیشتەجێی بەغدایە. ئەو لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی رابردوی عێراقدا بە بەدەستهێنانی پێنج هەزارو 385 دەنگ لە بازنەی پێنجی پارێزگای دیالە بوە پەرلەمانتار و ئەندامی هاپەیمانی عێراقی سەربەخۆیە.