2022-09-29   681     
له‌یاداشتێكى به‌په‌له‌دا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان، داواى ده‌ركردنى كونسوڵخانه‌كانى ئێران له‌هه‌رێم ده‌كرێت‌و داواده‌كرێت، به‌فه‌رمى پشتیوانى بۆ خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌گوێره‌ى یاداشتێكى ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تى‌و توێژه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ئێمە ئەم هاوڵاتیانەی هەرێم كە لەخوارەوە ناومان هاتوە، پشتیوانیی لەڕاپەڕینی گەلی كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان‌و گەلانی ئێران بۆ ئازادیی‌و دادپەروەریی‌و سەربەخۆیی‌و مافە تاكە كەسییەكان بەتایبەتیش ژنان دەكەین".
ده‌شڵێن:"بەتوندی ئیدانەی كۆمەڵكوژیی‌و سەركوتی هاوڵاتیانی سڤیلی ناڕازی دەكەین لەلایەن هێزە سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا داواده‌كه‌ن، حكومەتی هەرێم‌و پارت‌و لایەنە سیاسییەكانی باشوری كوردستان بچنە پشت ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەگشتی‌و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەتی‌و بەفەرمی پشتیوانی لێبكەن.
هه‌روه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه داواى له‌حكومه‌تى هه‌رێم‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردوه، "كونسوڵخانه‌كانى ئێران لەشارەكانی هەولێرو سلێمانی بەزوترینكات دەربكرێن‌و پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران ڕابگیرێن‌و سنور بەڕوی بەشداربوانی ڕاپەڕین بكرێتەوەو لەنەخۆشخانەكانی كوردستانیش چارەسەری بریندارەكانی ڕاپەڕین بكرێت‌و هاوكاریی هەڵاتوان لەدەست سەركوتی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت".