دادگای فیدڕاڵیی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی دژبه‌ مسته‌فا كازمی كۆده‌بێته‌وه‌
  2022-09-30       507       


دادگای‌ فیدراڵیی‌ عێراق رۆژی دووشەممەی داهاتوو، بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک لەسەر مستەفا کازمی، کۆده‌بێتەوە.

ئاوێنه‌: سكاڵاكه‌ی دژبه‌ كازمی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌و بودجه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن مستەفا جەبار، پەرلەمانتاری سەربەخۆ تۆمارکراوە، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ده‌ڵێت: "مستەفا کازمی بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی بڕی دوو تریلیۆن و 900 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کردوە.  "

"رۆژی 3-10-2022 وادەی دادگایە لە دژی سەرۆک وەزیران بەهۆی رەوانەکردنی 2 تریلیۆن و 900 ملیار دینار بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان." په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ واده‌ڵێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×