بڕیاره سبهینێ شهممه 1ی تشرینی یهكهمی 2022، لهیادی چوار ساڵهی خۆپیشاندانهكانی رابردووی عێراق كه به خۆپیشاندانهكانی تشرین ناسراوه، خۆپیشاندان له بهغدا و ناوچهكانی دیكهی عێراق دهستپێ بكاتهوه.
ئاوێنه: له سهروبهندی ئهو خۆپیشاندانهدا، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی ڕەوای هاوڵاتیانە و دەستور و یاساکان گەرەنتییان کردوە بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکات هاوکار و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان بن، هەروەها داواش دەکات هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەران بپارێزن و روبەڕویان نەبنەوە.
"مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەخت دەکاتەوە لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە کە دەستور گەرەنتیکردوە و لەچوارچێوەی یاسادا رێکخراوە، بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکات هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بکەن بۆ پاراستنی دامەزراوە حکومیی و ناحکومییەکان." نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا وای وت.
دهشڵێت: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردوە کە هەمو هەوڵێکی خۆیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە بخەنەگەڕ، بەجۆرێک تەقەکردن و هەمو رێکارێکی دیکەی نایاسایی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران قەدەغە کراوە.
" داواشی لە هۆیەکانی راگەیاندن کردوە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراوە بەدوربگرن، کە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە." كازمی ئهم داوایهشی كردوه.