خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا دەستی پێ کرد
  2022-10-01       445       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانی تشرینییەكان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەستی پێكرد، ئەوەش بۆ بەرزڕاگرتنی یادی سێ ساڵەی ناڕەزایەتییەكانی تشرینی 2019.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان لایەنگرانی سەدریش بەشدارن لە خۆپیشاندانەكەدا.

لە دوێنێوە لە بەغدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان خۆپیشاندەرانی تەحریر ئەو دەرگا ئاسنینەیان شكاندوە كە دوێنێ لەسەر پردی كۆماری دانرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×