ڤیدیۆ..خۆپیشاندانەكانی بەغدا گرژیان تێكەوت
  2022-10-01       751       

خۆپیشاندانەكانی بەغدا گرژییان تێكەوت و بەپێی میدیا عێراقییەكان ژمارەیەك خۆپیشاندەر بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ بڵاوەپێكردنیان برینداربون.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانی تشرینییەكان لە سێیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019دا لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەستیان پێكرد.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، كاتێك خۆپیشاندەران ویستویانە بەربەرستی سەر پردی كۆماری بەرەو ناوچەی سەوز ببڕن، گرژی دروستبوەو هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێك برینداربون.

هەروەها لە نێو بریندارەكاندا رۆژنامەنوسیش هەن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×