ئەمریكا هاوردەكردنی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەی زیاد دەكات
  2022-10-02       404       

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، عێراق لەو ماوەدا ڕۆژانە بڕی ٢٠٢هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشتر هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە.

ئاوێنە: فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە بڕی پێنج ملیۆن و ٦١٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە هەشت وڵاتی جیهانەوە هاوردەکردووە.

لە ئامارەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، عێراق ڕۆژانە بڕی ٢٠٢ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووتر عێراق بەتێکڕا ڕۆژانە بڕی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرترین بڕی نەوتی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا لە وڵاتی کەنەداوەوە بووە بەبڕی سێ ملیۆن و ٧٥٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و وڵاتانی مەکسیک، سعودییە، بە بڕی جیاواز لە پلەی دووەم، سێیەمدان.

لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، رێکخراوی وڵاتانی هەناردە کاری نەوت –ئۆپیک بڕیاریدا، ئاستی بەرهەمێنانی نەوتی خاوی عێراق بۆ چوار ملیۆن ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×