په‌رله‌مانتارێك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر بودجه‌ی یاسای ئاسایشی خۆراك بڕی 70 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ دابینكردنی ئه‌ساسی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئاوێنه: په‌رله‌مانتار (مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د) به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر بودجه‌ی یاسای ئاسایشی خۆراك بڕی 70 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ دابینكردنی ئه‌ساسی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی په‌رله‌مانتار مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌دی دایه‌وه‌و ده‌ڵێت،" زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵه‌یه‌و بۆ چه‌واشه‌كردنی رایگشتییه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتاره سنوری ئه‌ركی خۆی به‌زاندووه".
ئاماژە بەوەشدراوە،" ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراكدا دانراوه په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و په‌رله‌مانتاران گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه‌و په‌رله‌مانتاری ئاماژه‌بۆ كرا‌و یه‌كێك له‌وانه بووه‌و ده‌بوو به‌پێی یاسا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه تۆماربكات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیارێتی یاسایی ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌شبكات به‌سه‌ر لایه‌نه شایسته‌كاندا به‌گوێره‌ی یاسا‌و هه‌ر ئه‌و كاره‌شی كردووه".
روونیشكراوەتەوە،"یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك ته‌رخانكردنی بڕی 400 ملیار دینار له‌خۆده‌گرێت بۆ ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، له‌م بڕه پاره‌یه بڕێكی ته‌رخانكراوه بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه كه بڕه‌كه‌ی 35 ملیار دیناره بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌رج بكات".
هەروەها هاتووە،" ئه‌و بڕه پاره‌ی باسكراوه وه‌كو ئه‌وه‌ی له یاساكه‌دا هاتووه هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و دۆسیه گرنگانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاودێری ده‌كرێت له‌وانه قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی برینداره‌كان و پاڵپشتی ئه‌منیی و دابینكردنی پێداویستی و خه‌رجی هه‌موو فیرقه تایبه‌ته‌كان له‌خۆده‌گرێت كه په‌یوه‌ندیدارن به پارێزگاریكردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌ی سه‌وز".
نوسینگەی كتزمی ڕاشیگەیاندووە،" تائێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له سه‌ره‌وه باسكراوه، خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره روبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه".