سەرکردەیەکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایدەگەیەنێت، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بۆ بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق، بەڵام تائێستا هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە.
ئاوێنە: فه‌تلاوی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ره‌وتی سه‌در تا ئێستا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ جۆره دیالۆگ و دانوستانێك له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكات.
باسیۆ له‌وه‌شكرد: "هه‌وڵمانداوه به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ده‌رگای حه‌نانه بده‌ین، به‌ڵام بێ سوود بووه".
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌كه‌یان و هێزه سیاسیه‌كانی دیكه هاوڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌دری تا به‌شداری له‌م حكومه‌ته‌دا بكه‌ن به‌كراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌شداریكردنی سه‌درییه‌كان له حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی گره‌نتی سه‌قامگیری وڵات له‌زۆر رووه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌وێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی له دەرەوەی حكومه‌ت بێت.