ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی كوشتنی "ناگەهان ئاکارسێڵ" دەستگیركران
  2022-10-04       1030       

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارانی كوشتنی "ناگەهان ئاكارسێڵ"، ئەو ژنەی كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی كوژرا، دەستگیركران.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٢/١٠/٤) ئاگادارکراین لە ڕوداوێکی كوشتنی ژنێک بەناوی (ناگەهان کەمال ئاکارسێڵ) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو دەست بە لێکۆڵینەوە کرا."

وتوشیەتی"پاش بەدواداچونی ورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لەژێر ڕێنمایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە، توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەيه دەستگیر بکەین و لە ئیستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

ناگەهان ئاكارسێڵ، كە ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستانە، بەپێی میدیاكانی ئەو حزبە، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بوەو خەڵكی باكوری كوردستان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×